
ڕاگەیاندن ڕۆژنامەوانی
بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکان
چوارەمین پیشانگای پیشەسازی و تەکنەلۆژیای ئیتالی لە هەولێر دەکرێتەوە
ItalianExpo 2010
لە ژێر دروشمی (بنیاد نانی ئاییندە لە عێراق، بناء المستقبل فی العراق) چوارەمین پیشانگای پیشەسازی و تەکنەلۆژیای ئیتالی بە هاوکاری حکومەتی ئیتالیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی لۆمباردیە لە ڕۆژانی ١٢ تاوەکو ١٥ حوزەیران ٢٠١٠ لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.
پیشانگای ئەم ساڵ تایبەتە تەنیا بە دوو بوار، کە پەیوەندیان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە لە نزیکەوە، ئەویش خواردن و خانووە. لە (بواری بیناسازی: کەلوپەل و تەکنەلۆژیا، لقطاع البناء: تکنولوجیا و تجهیزات) کە تەنیا مەبەست خانوو نیە، بەڵکو ئەوەی لە دەرەوە و ناوەوەی خانوو هەیە، ڕێگا و بان و کارەبا و هەموو ئەوەی شارێک پێویستیەتی لە کاتی بنیادنانی. لە (بواری کشتوکاڵ: تەکنەلۆژیای خواردەمەنی، ڕێستورانت و هۆتێل، لقطاع الزراعة: تکنوجیا الاغذیة، المطاعم و الفنادق) ئەوەش تەنیا کشتوکاڵ ناگرێتەوە بەڵکو ئەوەی کە پەیوەندی بە خواردن ژیان و خۆشگوزەرانیەوە هەیە. کە دەبینین حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی زەبەلاحی بۆ ئەو بوارە تەرخان کردوە و ئابوری هەرێمی کوردستان لە گەشە دایە ناتوانین بەشداریمان نەبێت لەم گەشەسەندنە بەرچاوە.
لەم پیشانگایە چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئیتالی کە خاوەنی تەکنەلۆژیا و کوالیت و ستایلی بەناوبانگی ئیتالین لە جیهاندا بەشداری دەکەن، لە پێشوازیتان دادەبن و هاتوون لەگەڵ ئێوە بەشداربن لە بونیاد نانی وڵاتەکەتان.
ئێمە کوردستان وەک دەروازەی عێراق و پیاتفۆرمێک بەکاردێنین بۆ ئەوەی لە ناوچەکە کار بکەین، لە سایەی ئەو باردۆخە ئاسایش و ئارامیەی هەیە لە کوردستان، بە هاوتەریبی یاسا و ڕێساکانی هەرێم بە تایبەتی لە وەبەرهێنان، هانمان دەدەن کوردستان بکەینە چەقی بەرژەوەندیمان.
هاتن بۆ هەمووانە.
Hajar Khoshnaw
Head Press Office
AXIS Fairs and Services Srl
ItalianExpo 2010
هەژار خۆشناو
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پیشانگای ItalianExpo 2010
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز Angelo Caspani سکرتێری گشتی ItalianExpo 2010 دەتوانن مەوعید وەربگرن لە ڕێگای ئەم ئیمەیلە یاخود ژمارەی تەلەفۆنە:
hajar@italianexpo.it
009647700437070
|